حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی کارنامەی خۆیدا بۆ پاڵپشتیکردنی کەرتی تەندروستی و کەمکردنەوەی بارگرانیی دارایی لەسەر شانی هاووڵاتییان، لە ساڵی 2025دا پشتیوانییەکی داراییی گەورەی پێشکەشی کەرتی تەندروستیی گشتی کردووە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2025دا بەردەوام بووە لە پێشکەشکردنی پاڵپشتییەکی داراییی گەورە بۆ کەرتی تەندروستی، بە جۆرێک ساڵانە بە تێکڕا نزیکەی 167 دۆلار وەک خزمەتگوزاریی تەندروستی بۆ هەر تاکێک لە هەرێمی کوردستان خەرج دەکات. ئەمەش وای کردووە نەخۆشخانە حکومییەکان ببنە چەترێکی پارێزەری دارایی بۆ خێزانەکان.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لەپێناو پاراستنی باری داراییی هاووڵاتییان، تەنیا لە ساڵی 2025، لە ڕێگەی نەشتەرگەرییە گشتی و فریاکەوتنەکانەوە، باری داراییی لەسەر شانی هاووڵاتییان بە بڕی 182 ملیار و 433 ملیۆن دینار کەم کردۆتەوە.

