لە هۆڵی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، گرووپی كۆڵن ڤیۆلینە نمایشێكی موزیكی جیهانی و كوردیی لەژێر ناونیشانی “دیالۆگی دوو كەمانچە” پێشکێشکرد.
چالاکییەکە لە چوارچێوەی چالاکییەکانی پڕۆژەی هێلان سازکرا، کە لەلایەن پەیمانگەی گۆتەی ئەڵمانی، فێرگەی فرێمینگ و گەلەری سێڤ سازدەکرێت. بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، لەو چالاکییەکەدا هاوبەشیان بوو.
ئەندامانی گرووپەكە، بەشێوەیەكی ئەكادیمی نمایشە موزیكییەكەیان پێشكەش بە ئامادەبوان كرد.

هەواڵی داهاتوو