zagros news agency

ناوەندی كوردستان بۆ هونەر و كولتوور كرایەوە

لە رێوڕەسمێكدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ناوەندی كوردستان بۆ هونەر و كولتوور لە شاری هەولێر كرایەوە.

هەر لە رێوڕەسمەکەدا قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم و حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوان ئامادەبوون.

لە دەستپێکی رێوڕەسمەكەدا، سەرۆكی هەرێمی كوردستان وتارێكی پێشكەشكرد، تێیدا جەختی لەسەر پارێزگاریكردن لە كولتوور و هونەری كوردی كردەوە.

ناوەندی كوردستان بۆ هونەر و كولتوور، پڕۆژەی کۆمەڵێک گەنجە بەمەستی بەدیجیتاڵکردنی بەرهەم و بەڵگە نیشتیمانییەکانی کورد، هەروەها پاراستن و بەئەرشیڤکردنی مێژووی کولتوور و هونەر و رۆشنبیری كوردی دامەزراوە.

ئەو ناوەندە كار بۆ ناساندنی كولتوور و هونەری كوردی دەكات، لە رێگەی تەكنۆلۆژیای سەردەمەوە بە جیهان.

هەواڵی پەیوەندیدار

یەکەم دیداری یەکخستنی پیتە تایبەتەکانی شێوەزاری هەورامی بەڕێوەچوو

ART

نێتفلێکس بەشی سێیەمی زنجیرە فیلمی “Extraction” بەرهەم دەهێنێت

ART

دوای بڵاوبوونەوەی چەند پۆستەرێکی نافەرمی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، دەنگۆی دروستکردنی بەشی دووەمی فیلمی سینەمایی بەناوبانگی (Pretty Woman) جارێکی دیکە سەری هەڵداوەتەوە، سەرچاوە هەواڵییەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن کە گفتوگۆی جیدی لەو بارەیەوە هەیە. جولیا ڕۆبێرتسی تەمەن ٥٧ ساڵ و ڕیچارد گێری تەمەن ٧١ ساڵ، کە پاڵەوانانی سەرەکی فیلمەکەن، لەگەڵ کۆمپانیای دیزنی دەستیان بە گفتوگۆ کردووە بۆ ئەوەی دوای ٣٥ ساڵ لە بەرهەمهێنانی فیلمە ڕەسەنەکە، بەشێکی نوێی لێ دروست بکەن. سەرچاوەیەکی نزیک لە پڕۆژەکە بە ڕۆژنامەکەی ڕاگەیاندووە: “تاوەکو ئێستا هیچ گرێبەستێک واژۆ نەکراوە، بەڵام کار لەسەر سیناریۆیەکی سەرەتایی دەکرێت و ئەگەر هیچ کێشەیەک نەیەتە پێش، جولیا و ڕیچارد هەردووکیان ئامادەیی خۆیان نیشان داوە”. جولیا ڕۆبێرتس پێشتر لە ساڵی ٢٠١٩دا ڕایگەیاندبوو کە بەهۆی گۆڕانی سەردەم و تێڕوانینەکان، ئەستەمە فیلمێکی وەک “Pretty Woman” لەم سەردەمەدا بەرهەمبهێنرێتەوە. بەڵام ئێستا بەهۆی بەردەوامیی ناوبانگی فیلمەکە، وا دیارە ئەکتەرەکان بۆچوونی خۆیان گۆڕیوە. فیلمی “Pretty Woman” کە لە ساڵی ١٩٩٠ بەرهەم هێنرا، چیرۆکی ملیاردێرێک (ئێدوارد لویس) دەگێڕێتەوە کە دەکەوێتە خۆشەویستیی ژنێکی سەر شەقام (ڤیڤیان وارد). فیلمەکە یەکێکە لە پڕداهاتترین و خۆشەویستترین فیلمە ڕۆمانسییەکانی مێژووی سینەما.

ART