ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

یەکێتیی ئەورووپا سزاكانی سەر ڕووسیای درێژکردەوە، هۆكاره‌كه‌شی خسته‌روو

 

بەھۆی ئەوەی ڕووسیا لە ساڵی ٢٠١٤وە بە نایاسایی نیمچە دوورگەی کریمیای ئۆکراینادا بە خاکەکەیەوە لکاندووە یەکێتیی ئەورووپا، ئەو سزایانەی کە لە بواری ئابووریدا بەسەر ڕووسیا سەپاندوویەتی بۆ ساڵێکی دیکە درێژکردەوە،.

ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەورووپا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە سزا سەپێندراوەکانی سەر ڕووسیا، تا ٢٣ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢٥، درێژکردووەتەوە.

ئەو سزایانەی کە لەلایەن یەکێتیی ئەورووپاوە بەسەر ڕووسیادا سەپێندراون، چالاکییەکانی ھاووڵاتییانی یەکێتیی ئەورووپا و کۆمپانیاکان لە نیمچە دوورگەی کریمیا و شاری سیڤاستاپۆل کە بەناوبانگترین نیمچە دوورگەی کریمیا سنووردار کردووە، ھەروەھا ھاوردەکردنی کەلوپەل و بەرھەمەکان لە کریمیاوە بۆ وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا قەدەغە کردووە.

ھەروەھا لەچوارچێوەی سزاکاندا، ڕێگا بە ھاووڵاتییانی یەکێتیی ئەورووپا و کۆمپانیاکان نادرێت کاری وەبەرھێنان لە نیمچە دوورگەی کریمیا و شاری سیڤاستاپۆل بکەن، هاوکات ھەناردەکردنی بەرھەمەکانی بواری گواستنەوە، گەیاندن و وزە لەلایەن وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپاوە بۆ نیمچە دوورگەی کریمیا قەدەغەکراوە.

لە ئاداری ساڵی ٢٠١٤دا، ڕووسیا بە ئەنجامدانی گشتپرسی تاک لایەنە، نیمچە دوورگەی کریمیای ئۆکراینا بە خاکەکەیەوە لکاند.

دوای لکاندنی نیمچە درووگەی کریمیاوە بە خاکی ڕووسیاوە، یەکێتیی ئەورووپا و ئەمریکا و ژمارەیەک وڵاتی دیکە زنجیرەیەک سزایان لە بواری ئابوورییدا بەسەر ڕووسیادا سەپاند.

ڕۆژی ٢٤ی مانگی شوباتی ٢٠٢٢، ھێرشی سەربازیی رووسیا بۆسەر ئۆکراینا دەستی پێکرد کە تا ئێستا بەردەوامە.

لە ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢دا، سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمیر پوتین بەڵگەنامەیەکی لەبارەی لکاندنی چوار ناوچەی ئۆکراینا کە برتیین لە دۆنێتسک، ڵوھانسک، خێرسۆن و زاپۆریژییا بە خاکی رووسیاوە واژوو کرد.

ئەو ھەنگاوەی ڤلادیمیر پوتین، لەلایەن وڵاتانی ڕۆژئاواوە بەتوندی سەرکۆنە کرا.

 

AA

هەواڵی پەیوەندیدار

بەشی دووەمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا نمایش دەکرێت

ART

داهاتی بەشی نوێی “Beetlejuice” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

داهاتی “Madame Web” لە سینەماکاندا

ART