zagros news agency

رێز لە هونەرمەند مەجید خۆشناو نرا

لە هۆڵی چالاكیی قوتابخانەكان، رێوڕەسمی رێزلێنانی لە هونەرمەند مەجید خۆشناو بەڕێوەچوو.

رێوڕەسمەکە بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەك لە بەرپرسانی حكومی و هونەرمەندان و رۆشنبیران بەڕێوەچوو.

لە رێوڕەسمەكەدا، وێڕای خوێندنەوەی وتارەكان، پانۆرامایەك لە ژیان و بەخششە هونەرییەكانی هونەرمەند مەجید خۆشناو پێشكەشكرا.

دواتر پارێزگاری هەولێر و بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و بەڕێوەبەری چالاكی قوتابخانەكان رێزلێنانیان بە هونەرمەند بەخشی و بەشێك لە بەرپرس و هونەرمەندانیش گوڵی رێز و وەفایان پێ بەخشی.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە هەولێر یادی رۆژنامەگەریی سریانی کرایەوە

ART

عەباس عراقچی بە ئەرێنی باس دانوستانەکان لەگەڵ ئەمەریکا دەکات

سەڵاح

لە سلێمانی گفتوگۆ لەبارەی ئەزموونی بەدیعە دارتاش کرا

ART