داهاتی فیلمی ئەکشن “The Fall Guy” لە سینەماکانی جیهاندا نمایش دەکرێت و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشكرا کرا.
ئەم بەرهەمە لە 3ـی ئایاری 2024 لە سینەماکانی جیهاندا پێشاندرا و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 150 ملیۆن و 726 هەزار دۆلارە.
داهاتی ئەم بەرهەمە لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور 80 ملیۆن و 275 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 71 ملیۆن و 450 هەزار دۆلارە.
لەم بەرهەمەدا رایان گۆسلینگ رۆڵی سەرەکی دەگێڕێت کە بەم دواییە لە فیلمی “باربی” رۆڵی سەرەکی گێڕاوە و دەنگدانەوەی زۆری هەبوو.

هەواڵی پێشوو
هەواڵی داهاتوو