zagros news agency

داهاتی فیلمی “Godzilla X Kong” لە سینەماکاندا

فیلمی سینەمایی “Godzilla X Kong” لە سینەماکانی جیهاندا نمایش دەکرێت و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 29ـی ئازاری 2024 لە سینەماکانی جیهاندا نمایشکرا و تاوەکو ئێستا نمایشی بەردەوامە، داهاتی گەیشتووەتە 566 ملیۆن دۆلار.

ئەم بەرهەمە لە 71 وڵات نمایش دەکرێت، داهاتی لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور 195 ملیۆن و 822 هەزار دۆلار و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 370 ملیۆن و 300 هەزار دۆلارە
دوایین بەشی ئەو زنجیرە فیلمە لە 2021 بڵاوکرایەوە و پێشوازییەکی بەرچاوی لێکرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

کانبۆلات گۆرکێم ئەرسلان ئەستێرەی درامای تورکیا کۆچی دوایی کرد

ART

نیشانەكانی كەمی ڤیتامین ” B12 ” چییە؟

lana

ڤیدیۆی فێركاری راكێشانی پاره‌ له‌ ئامێره‌كان

سەڵاح