zagros news agency

داهاتی “The Little Mermaid” لە سینەماکاندا

فیلمی سینەمایی “The Little Mermaid” لە سینەماکانی جیهاندا نمایش دەکرێت و
داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 26ـی ئایاری 2023 لە سینەماکانی جیهاندا نمایشکرا
و داهاتی گەیشتووەتە 596 ملیۆن و 626 هەزار دۆلاری ئەمریکی.

داهاتی ئەم بەرهەمە لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور 298 ملیۆن و 172 هەزار
دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 271 ملیۆن و 056 هەزار دۆلارە.

فیلمەکە لە دەرهێنانی رۆب مارشاڵە و هەریەک لە هالی بێڵی، جونا هاور کینگ،
میلیسا مەکارسی و لۆرینا ئاندریا رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە هەولێر پێشانگایەک بەناونیشانی (درۆ) كرایەوە

ART

خەڵاتی مەهاباد قەرەداغی بۆ ئافرەتی خوێنەر و ڕۆشنبیر ڕاگەیێندرا

ART

گرووپی رەسەن كۆنسێرتێكی لە كۆیە سازکرد

ART