zagros news agency

تۆم هۆڵاند: فیلمە نوێیەکەی سپایدەرمان دەستپێکی بەشێکی نوێیە

ئەکتەری بەریتانی، تۆم هۆڵاند، رایگەیاند کە فیلمی نوێی “Spider-Man: Brand New Day” تەنیا بەشی چوارەمی زنجیرەکە نییە، بەڵکو دەستپێکی قۆناغێکی تەواو جیاوازە لە گەشتی کەسایەتییەکەدا.

هۆڵاند لە چاوپێکەوتنێکدا گوتی: “هەست ناکەین بەشی چوارەم دروست دەکەین، بەڵکو هەست دەکەین یەکەم فیلمی بەشێکی نوێ دروست دەکەین. ئەمە لەدایکبوونەوەیەکی نوێیە، شتێکی تەواو جیاوازە”.

هۆڵاند لە کاتی وێنەگرتنی یەکێک لە دیمەنە ئەکشنەکانی فیلمەکە لە شاری گلاسکۆی سکۆتلەندا، تووشی پێکانێکی سووک لە سەریدا بوو و بۆ پشکنین گەیەندرایە نەخۆشخانە، بەڵام دۆخی تەندروستیی جێگیرە.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی  “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

“Emily in Paris” بەرەو ڕۆما و “All The Sinners Bleed” کاستەکەی فراوانتر دەکات

ART

زێندایا و ڕۆبێرت پاتینسن لە پڕۆژەیەکی تەمومژاویدا

ART