zagros news agency

رێز لە بەڕێوەبەری مۆزەخانەی رستن و چنینی كوردەواری نرا

لە دیوانی وەزارەت خەڵاتی رێزلێنانی حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەلایەن چنوور نامق راوێژکاری وەزارەت پێشكەش بە لۆلان مستەفا، خاوەن و بەڕێوەبەری مۆزەخانەی ڕستن و چنینی كوردەواری لە قەڵای هەولێر كرا.

لە رێوڕەسمەکەدا دەلیل جەمال، بەڕێوەبەری نوسینگەی تایبەتی وەزیر و نامق هەورامی، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكان و وتەبێژی وەزارەت و ژمارەیەک لە کەسایەتی رۆشنبیر، ئامادەبوون، لە پای ئەو خزمەتەی كردوویەتی لە بواری پاراستنی كولتووری كوردی خەڵاتی رێزلێنان پێشكەش بە مستەفا لۆلان كرا.

لەوتەیەکدا بەڕێوەبەری نووسینگەی تایبەتی وەزیر، سڵاو و رێزی وەزیری رۆشنبیری و لاوانی گەیاندە لۆلان مستەفا و سوپاسی هەوڵە بەردەوامەکانی کرد بۆ پاراستنی کولتووری کوردی بەگشتی و فەرشی کوردی بەتایبەت کە لێکۆڵینەوەی زانستی لەبارەوە کردووە.

لەو چوارچێوەیەدا، لۆلان مستەفا لە وتەیەكدا سوپاسی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی کرد و گوتی: خۆشحاڵم وەزارەتی رۆشنبیری من بەسەردەکاتەوە، ئەمە مانای وایە ماندوبوونی چەند ساڵەی من لەبەرچاو گیراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

هدسن میک ماڵئاوایی لە ژیان کرد

ART

فیلمی “Barbie” بەردەوامە لە بەدەستهێنانی داهات

ART

داهاتی فیلمی “The Beekeeper” لە سینەماکاندا

ART