zagros news agency

وەرزی دووەمی زنجیرەی “Tulsa King” بڵاودەکرێتەوە

کۆمپانیای پارامۆنت، ترەیلەری وەرزی دووەمی زنجیرەی “Tulsa King” بڵاوکردەوە لە سلڤستەر ستالۆن رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت.

ئەم بەرهەمە لە 15ـی ئەیلوولی داهاتوو بڵاودەکرێتەوە.

بەرهەمهێنانی وەرزی دووەمی زنجیرەکە، لە دوای سەرکەوتنی وەرزی یەکەمی بوو کە پێشوازییەکی بەرچاوی لەلایەن بینەران لێکراوە.

زنجیرەکە باس لە سەرکردەیەکی مافیا لە نیویۆرک دەکات کە لە دوای ئەوەی لە زیندان ئازاد دەکرێت، لە سەرکردایەتیکردنی گرووپەکەی دووردەخرێتەوە و ئەمجارە گرووپێکی دیکەی دادەمەزرێنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرکەوتنی گەورەی “Zootopia 2” لە 2025

ART

سکارلێت جۆهانسۆن بەرگری لە وودی ئاڵن دەکات: باوەڕم پێیەتی و خۆشم دەوێت

ART

“باخچەی بێوەژنەكان” لە سەید سادق نمایش دەکرێت

ART