zagros news agency

سکارلێت جۆهانسۆن بەرگری لە وودی ئاڵن دەکات: باوەڕم پێیەتی و خۆشم دەوێت

خانمە ئەکتەر سکارلێت جۆهانسۆن جارێکی دیکە هەڵوێستی خۆی لەسەر دەرهێنەری مشتومڕھەڵگر وودی ئاڵن دووپاتکردەوە و ڕایگەیاند، سەرباری تۆمەتەکان، ئەو هەر پشتیوانی لێ دەکات.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی تێلەگراف، جۆهانسۆن گوتی: “من باوەڕم بە بێتاوانیی وودی ئاڵن هەیە. دایکم فێری کردووم کە دەبێت خاوەن پرەنسیپ بم و ئەوەی باوەڕم پێیەتی بیڵێم”.

جۆهانسۆن دانی بەوەدا نا کە ئەم هەڵوێستەی کاریگەری لەسەر ژیانی پیشەیی هەبووە، بەڵام جەختی کردەوە کە گفتوگۆی ڕاشکاوانەی لەگەڵ دەرهێنەرەکە هەبووە و باوەڕی بە قسەکانی هەیە سەبارەت بەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی کراون.

هەواڵی پەیوەندیدار

هێرشێک بۆ سەر بنکەی حمیمیم لە لازیقیە: دوو سەربازی ڕووسی و سێ چەکداری ئۆزبەکی کوژران

یاسین

نرخی زێڕ لە هەلکشانە

یاسین

ئەلکارازی لاو بووە پاڵەوانی تێنسی کراوەی ئوسترالیا

یاسین