zagros news agency

داهاتی ئەنیمەیشنی “Spider-Man” لە سینەماکاندا

داهاتی ئەنیمەیشنی “Spider-Man: Across The Spider-Verse” لە سینەماکانی جیهاندا بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە داهاتی گەیشتووەتە 789 ملیۆن و 728 هەزار دۆلاری ئەمریکی لە سینەماکانی جیهاندا، داهاتی لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور 374 ملیۆن و 337 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 415 ملیۆن و 390 هەزار دۆلارە.

بودجەی بەرهەمهێنانی فیلمەکە 100 ملیۆن دۆلارە و لە ماوەیەکی کەمدا توانی ئەو داهاتە زۆرە بەدەست بێنێت.

لەم بەرهەمەدا شامیک مۆر، هیڵی ستینفیڵد، ئیسا رای، ئۆسکار ئیزیک و جیک جۆنسن بە دەنگ رۆڵی کارەکتەرەکانی نێو ئەم بەرهەمە دەگێڕن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنجلینا جولی کاری بەرهەمهێنانی بۆ شانۆگەرییەک دەکات

ART

بێڵ سکارێسگارد رۆڵی پێنیوەیز لە “It” دەگێڕێتەوە

ART

کمیل نانجیانی لە وەرزی چوارەمی “Only Murders In The Building” بەشدار دەبێت

ART