شاخەوان عەبدوڵلا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا باسی لەوە کرد، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، 26-08-2024، لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق قسەی کردووە و “بڕیاری دا ئەمڕۆ فەرمان بدات بە خەرجکردنی مووچەی مانگی حەوتی دەزگا ئەمنی و سەربازییەکانی هەرێمی کوردستان”.
بە گوتەی شاخەوان عەبدوڵلا، سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرمانی کردووە “هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت”.