هونەرمەند ئاراس کۆیی نوێترین بەرهەمی بەناوی “هاواری هونەر” بڵاوکردەوە، تێیدا بەرگری لە هونەر و هونەرمەندی پاک دەکات.
گۆرانییەکە بە ستایلی راپ و رۆکە و لە ئاوازی گۆرانیبێژ خۆیەتی و لە تێکستی بەرهەم عەلییە.
ڤیدیۆکلیپی گۆرانییەکە لە دەرهێنانی خەیبەر رەفیق و ئاراس کۆییە و لە یوتیوب گۆرانیبێژ بڵاوکراوەتەوە.
ئاراس کۆیی ناوی تەواوی ئاراس فاتیح رەسوڵە و لە نێو هەودارانیدا بە “ئاراس خەپە گیان” دەناسرێت.
هەواڵی پێشوو
هەواڵی داهاتوو