zagros news agency

جەیمس گەن یەکەم دیمەنی “سوپەرگێرڵ” بڵاودەکاتەوە

جەیمس گەن، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ستۆدیۆکانی دی سی (DC)، بە فەرمی یەکەم دیمەنی کورتی فیلمی چاوەڕوانکراوی “Supergirl”ـی بڵاوکردەوە.

لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا، خانمە ئەکتەر (میلی ئەلکۆک) لە ڕۆڵی کارا زۆر-ئێل (سوپەرگێرڵ) دەردەکەوێت کە لە ناوچەیەکی چۆڵ دانیشتووە و کەشتییەکی ئاسمانیی گەورە لە پشتەوەی دەنیشێتەوە.

جەیمس گەن لەگەڵ بڵاوکردنەوەی گرتەکە نووسیوویەتی: “ئەم هەفتەیە ترەیلەرەکە بڵاودەبێتەوە”. ئەمەش خۆشحاڵییەکی زۆری لای هەوادارانی دی سی دروستکردووە.

لە فیلمەکەدا جەیسۆن مۆمۆا ڕۆڵی (لۆبۆ) دەگێڕێت، کە بە “ڕۆڵی خەونەکانی” وەسفی کردووە. هەروەها ئەکتەرانی وەک ماتیاس شۆنارتس و دەیڤد کرۆمهۆڵتز بەشدارن. بڕیارە فیلمەکە لە 26ـی حوزەیرانی 2026 لە سینەماکان نمایش بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان دیارییه‌ك پێشكه‌ش به‌ په‌رله‌مانی سوێد ده‌كات

ART

جێنیفەر لۆرانس و ئێما ستۆن فیلمێک لەبارەی “میس پیگی” بەرهەمدەهێنن

ART

داهاتی بەشی چوارەمی فیلمی “Kung Fu Panda”

ART