zagros news agency

کۆنسێرڤاتۆریای چایکۆڤسکی میوزیک و ئامێرە کوردییەکان دەخاتە پڕۆگرامی خوێندنیەوە


بەڕێوەبەرایەتی کۆنسێرڤاتۆریای چایکۆڤسکی، لەسەر داوای حەمەی حەمەسەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان، بڕیاری دا، بۆ ئەمساڵی خوێندن، میوزیک و ئامێرەکوردییەکان بخاتە ناو پڕۆگرامی خوێندن و ژمارەیەک کورسیش بۆ خوێندکارانی بواری میوزیک لە هەرێمی کوردستان تەرخان بکات.

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕوسیا لە نووسراوێکدا، کە ئاراستەی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی کردووە، رایگەیاندووە، کۆنسێرڤاتۆریای چایکۆڤسکی بەناوبانگی روسیا و جیهان، رەزامەندیان لەسەر پێشنیازی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان دەربڕیوە و بڕیاریان داوە، بۆ ئەمساڵی خوێندن میوزیک و ئامێرە کوردییەکان وەک بەشێک لە پڕۆگرامی خوێندنی ئەو ناوەندە ئەکادیمییەی بواری میوزیک بخوێنرێت.

بە گوێرەی بڕیاری ناوەندەکە، جگە لە خوێندنی میوزیکی کوردی، ژمارەیەک کورسی خوێندنیش لە بواری میوزیک بۆ خوێندکارانی هەرێمی کوردستان تەرخانکراوە.

هەروەها کۆنسێرڤاتۆریای چایکۆڤسکی، ڕەزامەندی دەربڕیوە ژمارەیەک میوزیکژەنی ناوداری ڕوسیا ڕەوانەی هەرێمی کوردستان بکەن بۆ ئەوەی لەگەڵ ئۆرکێسترای کوردستان کار بکەن.

بۆ یەکەمجار لە مێژووی کۆنسێرڤاتۆری چایکۆڤسکی، ڕۆژی هه‌ینی 13ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023، حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان، بە یاوه‌ری د. دانه‌ر مسته‌فا، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕووسیا، سه‌ردانی “كۆنسێرڤاتۆری چایكۆڤسكی”ی له‌ مۆسكۆ كرد، كه‌ دووه‌م دێرینترین په‌یمانگه‌ی میوزیكه‌ له‌ ڕووسیادا.

هەواڵی پەیوەندیدار

نیکۆڵ کیدمان نهێنییەکانی “Practical Magic 2” ئاشکرا دەکات

ART

تیمی بریتنی سپێرز وەڵامی تۆمەتەکانی کێڤن فێدەرلاین دەداتەوە

ART

سەرۆکی ئەمریکا میدالیای ئازادی دەبەخشێتە دێنزڵ واشنتن

ART