zagros news agency

شەکرە هۆکارێكی تووشبوونە بە نەخۆشییەکانی پووک

توێژینەوەیەکی زانکۆی ئارهوس لە دانیمارک دەریدەخات، بەهۆی ئەو زیانە بەردەوامەی بە مولوولەکانی خوێن دەگات، تووشبووانی شەکرە ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی پووک زیاترە.

توێژینەوەکە ئاماژە بەوەدەکات، کاتێک نەخۆشی شەکرە بە شێوەیەکی خراپ کۆنترۆڵ دەکرێت بەرزبوونەوەی ئاستی شەکر لە خوێندا دەبێتە هۆی هەوکردن و تێکچوونی مولوولەکانی خوێن کە بە تێپەڕبوونی کات دەتوانێت کاریگەری لەسەر پووک هەبێت و ببێتە هۆی هەوکردنی پووک.

د. فێرناردۆ ڤالێنتیم، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، ”کۆنتڕۆڵنەکردنی نەخۆشیی شەکرە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی پووک بە ڕێژەی 36% زیاددەکات”.

سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەشڵێت، تووشبووانی شەکرە دەبێت کۆنتڕۆلی نەخۆشییەکەیان بکەن، پزیشکانی ددانیش ئاگاداری تەندروستیی پووکی ئەم نەخۆشانە بن.

بەگوێرەی توێژینەوەکە، هەوکردنی پووک ئەگەر چارەسەر نەکرێت زیان بە شانەکانی دەوری ددانەکان دەگەیێنێت و ئەو ئێسکە لەناو دەبات کە پشتگیری ددانەکان دەکات، ئەمەش دەبێتە هۆی لەدەستدانی ددانەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەردە لەسەر پەیكەری عەبدوڵڵا پەشێوی شاعیر لادرا

ART

به‌ربژێری نوێ بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، کامالا ھاریس، ته‌نها لە کەمپینێکدا ٨١ ملیۆن دۆلاری کۆ کردەوە

سەڵاح

داهاتی “The Little Mermaid” لە سینەماکاندا

ART