zagros news agency
فۆتۆ: سەردار قادر

رێوڕەسمی رێزلێنان لە تەڵعەت عارف عوزێری بەڕێوەچوو

لە سەنتەری رۆشنبیری زانكۆی سەڵاحەدین، رێوڕەسمی رێزلێنان لە هونەرمەند تەڵعەت عارف عوزێری لە لایەن كۆلێژی هونەرەجوانەكانی زانكۆی سەڵاحەدین بەڕێوە چوو.

رێوڕەسمەکە بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر، سەرۆکی زانكۆی سەڵاحەدین، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان، راگری کۆلێژی هونەر و ژمارەیەك لە مامۆستایان و قوتابییان و هونەرمەندان سازکرا.

چەندین وێنەی یادگاری نمایشكران، پاشان چەند گۆرانی و پارچە موزیك پێشكەش بە ئامادەبوان كرا.

لەكۆتاییدا لەلایەن پارێزگاری هەولێر، سەرۆکی زانکۆ، بەڕێوەبەری گشتی و سەرۆکی سەندیکا و ژمارەیەك كەسایەتیی دیكە، رێزلێنان و چەپكەگوڵ پێشكەش بە هونەرمەند تەڵعەت عارف عوزێری كرا.


هەواڵی پەیوەندیدار

دوای بڵاوبوونەوەی چەند پۆستەرێکی نافەرمی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، دەنگۆی دروستکردنی بەشی دووەمی فیلمی سینەمایی بەناوبانگی (Pretty Woman) جارێکی دیکە سەری هەڵداوەتەوە، سەرچاوە هەواڵییەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن کە گفتوگۆی جیدی لەو بارەیەوە هەیە. جولیا ڕۆبێرتسی تەمەن ٥٧ ساڵ و ڕیچارد گێری تەمەن ٧١ ساڵ، کە پاڵەوانانی سەرەکی فیلمەکەن، لەگەڵ کۆمپانیای دیزنی دەستیان بە گفتوگۆ کردووە بۆ ئەوەی دوای ٣٥ ساڵ لە بەرهەمهێنانی فیلمە ڕەسەنەکە، بەشێکی نوێی لێ دروست بکەن. سەرچاوەیەکی نزیک لە پڕۆژەکە بە ڕۆژنامەکەی ڕاگەیاندووە: “تاوەکو ئێستا هیچ گرێبەستێک واژۆ نەکراوە، بەڵام کار لەسەر سیناریۆیەکی سەرەتایی دەکرێت و ئەگەر هیچ کێشەیەک نەیەتە پێش، جولیا و ڕیچارد هەردووکیان ئامادەیی خۆیان نیشان داوە”. جولیا ڕۆبێرتس پێشتر لە ساڵی ٢٠١٩دا ڕایگەیاندبوو کە بەهۆی گۆڕانی سەردەم و تێڕوانینەکان، ئەستەمە فیلمێکی وەک “Pretty Woman” لەم سەردەمەدا بەرهەمبهێنرێتەوە. بەڵام ئێستا بەهۆی بەردەوامیی ناوبانگی فیلمەکە، وا دیارە ئەکتەرەکان بۆچوونی خۆیان گۆڕیوە. فیلمی “Pretty Woman” کە لە ساڵی ١٩٩٠ بەرهەم هێنرا، چیرۆکی ملیاردێرێک (ئێدوارد لویس) دەگێڕێتەوە کە دەکەوێتە خۆشەویستیی ژنێکی سەر شەقام (ڤیڤیان وارد). فیلمەکە یەکێکە لە پڕداهاتترین و خۆشەویستترین فیلمە ڕۆمانسییەکانی مێژووی سینەما.

ART

رێز لە کۆمەڵێک خانەنشینکراوی بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر نرا

ART

گۆڵدن گڵۆب فیلمی “Wicked” تووشی شۆکێکی گەورە دەکات

ART