zagros news agency

كتێبی “ئافرەت لە شانۆی كوردیدا” بڵاوکرایەوە

لە هۆڵی شەهید مەهدی خۆشناو لە هەولێر، رێوڕيسمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی “ئافرەت لە شانۆی کوردیدا” بەڕێوەچوو.

رێوڕەسمەکە بە ئامادەبوونی فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەك لە ئەدیبان و رۆشنبیران و هونەرمەندان، لقی هەولێری یەكێتی نووسەرانی كورد بەڕێوەچوو.

لە رێوڕەسمەکەدا، نووسەر كورتە باسێكی لەبارەی رۆڵی ژن لە شانۆی کوردیدا پێشكەش كرد، هەروەها تیشكی خستە سەر ناوەڕۆكی كتێبەكەی و سوپاسی لقی هەولێری یەكێتی نووسەران و ئامادەبوانیشی كرد.

لە كۆتاییدا كتێبەكە بەسەر ئامادەبوان دابەشكرا.

فۆتۆ: سەردار قادر

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی بەشی چوارەمی “Kung Fu Panda” لە سینەماکاندا

ART

سه‌یران حه‌مید ئه‌فه‌ندی: پارتی گه‌ره‌نتی مافی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات

دڵشاد

رێوڕەسمێك بۆ بڵاوكردنەوەی كتێبی (دیاسپۆرا و نیشتمان) بەڕێوەچوو

ART