zagros news agency
فۆتۆ: سەردار قادر.

رێوڕەسمی رێزلێنان لە د. شوكریە رەسووڵ بەڕێوەچوو

لە هۆڵی ئوتێل چوار چرا لە هەولێر، رێوڕەسمی رێزلێنان لە نووسەر و ئەکادیمی، د. شوكریە رەسووڵ بەڕێوەچوو

رێوڕەسمەکە بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەك لە ئەدیبان و رۆشنبیران و هونەرمەندان و بەرپرسان، دامەزراوەی كەریمی عەلەكە رێوڕەسمێکی رێزلێنانی لەژێر ناونیشانی “شەكراوخان.. پارێزەری فۆلكلۆر و كەلەپووری كوردی” بەڕێوەبرد.

لە رێوڕەسمەکەدا، د. شوكریە رەسووڵ كورتە باسێكی پێشكەشكرد و سوپاسی دامەزراوەكە و ئامادەبوانی كرد بۆ ئەو رێزلێنانە.

هاوكات توێژەران د. مەولوود ئیبراهیم حەسەن، د. حەمە مەنتك و سابیر رەشید) سەرنج و تێڕوانینی خۆیان سەبارەت بە ئەزموونی د. شوكریە رەسووڵ خستەڕوو.

پاشان ژمارەیەكی نوێی گۆڤاری ئەدەبیی “وانەر” بەسەر ئامادەبووان دابەشكرا، كە دۆسییەیەكی تایبەت بە د. شوكریە رەسووڵی تێدابوو.

لە كۆتاییدا رێزلێنان و چەپكەگوڵ پێشكەش بە نووسەر كرا.


هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “Gladiator 2” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو که‌مال غه‌مبار ده‌کات

سەڵاح

لە هەولێر رێوڕەسی ساڵیادی کۆچی دوایی سەعید گاباری بەڕێوەچوو

ART