zagros news agency

“Shogun” توانی 18 خەڵاتی ئێمی بەدەستبێنێت

لە 76ـەمین رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئێمی بۆ بەرهەمە سینەماییە و تەلەڤزیۆنییەکان، زنجیرەی “Shogun” پشکی شێری خەڵاتەکانی بەرکەوت و ژمارەیان 18 خەڵات بوو.

ئەم بەرهەمە تەلەڤزیۆنییە بەربژێری 25 خەڵات بوو و توانی 18یان بباتەوە، بەمەش توانی ژمارەیەکی پێوانەیی نوێ تۆمار بکات.

خەڵاتی باشترین زنجیرەی درامایی، باشترین ئەکتەری سەرەکی پیاو و ئافرەت، باشترین دەرهێنەر، باشترین وێنەگرتن، باشترین مۆنتاژ و باشترین بەرهەمهێنانی بەدەستهێنا، جگە لە چەند خەڵاتێکی دیکەی تەکنیکی.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان پێشوازی لە وەزیری ڕۆشنبیری لوبنان کرد

ART

دزەکردنی فیلمی “Mutiny” زیانی بۆ بەرهەمهێنەرانی دەبێت

ART

فیلمی “The Housemaid” و سەرکەوتنە گەورەکەی

ART