zagros news agency

ژمارەیەک ئامێری میوزیک بۆ تیپی میوزیکی باڵامبۆ دابین دەکرێت

حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی رۆژی جیهانی میوزیکەوە، لە بەڕێوبەرایەتی گشتیی رۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە، ژمارەیەک ئامێری میوزیکی پێشکەش بە تیپی میوزیکی باڵامبۆ کرد.

لە رێوڕەسمێکدا، کە بەڕێوبەری گشتیی رۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە ئامادەبوو، وەزیری رۆشنبیری و لاوان وێڕای نرخاندنی کار و چالاکییەکانی تیپەکە، لەسەر ئەرکی وەزارەت ژمارەیەک ئامێری میوزیکی پێشکەش بە تیپی میوزیکی باڵامبۆ کرد و هیوای سەرکەوتنی زیاتری لە کارەکانیان بۆ خواستن.

هەواڵی پەیوەندیدار

کریستۆفەر نۆلان دژی باجە پێشنیارکراوەکانی ترەمپە لەسەر بەرهەمهێنانی فیلم

ART

داهاتی “The Little Mermaid” لە سینەماکاندا

ART

رابەرایەتى بارزانى لە قۆناغێکى هەستیارى مێژوویی گەلى کورد

سەڵاح