ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وەزیری رۆشنبیری و لاوان پێشوازی لە شاندی کۆنسێرڤاتۆریای چایکۆڤسکی کرد

لە هەڵەبجە حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیکرد لە شاندی کۆنسێرڤاتۆریای چایکۆڤکسی بە سەرۆکایەتی د. مارگەریتە ئیڤانۆڤنە و شاندی پەیمانگای ڕۆژهەڵاتناسی ئەکادیمیای زانستی رووسیا بە یاوەری نوێنەری کاربەڕێکەری نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رووسیا د. دانەر ئەبوبەکر.

لە دیدارێکدا وەزیری رۆشنبیری و لاوان، جەختی لەسەر پێشخستنی پەیوەندی کولتووری و فەرهەنگی هەرێمی کوردستان و رووسیای فیدڕاڵ کردەوە و دووپاتیکردەوە هەموو ئەو بەڵێن و پڕۆژانەی ساڵی پار لە میانی سەردانیی بۆ مۆسکۆ لەسەری رێکەوتبوون کاریان لەسەر بکرێت.

لە بەرامبەردا د. مارگەریتە سوپاس و پێزانینی میوانداری وەزیری رۆشنبیری و لاوانی بەرز نرخاند و سەرسامی بە ژینگە و جوانی سرووشتی هەڵەبجە و هەورامان دەربڕی.

د. مارگرێتە رۆژێکی کۆنسێرتی هۆڵی چایکۆڤسکی بۆ مانگی شەشی ساڵی داهاتوو کردە دیاری بۆ وەزیری رۆشنبیری و لاوان، کە پێشنیازی هەر گرووپێکی میوزیک بکات بۆ ئەوەی سەردانی مۆسکۆ بکەن و لەوێ کۆنسێرتی میوزیک سازبکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

داهاتی بەشی دووەمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

فیلمی “Barbie” بەردەوامە لە بەدەستهێنانی داهات

ART