zagros news agency

هەفتە نمایشی جلوبەرگی پاریس بەڕێوەدەچێت

لە پاریسی فەرەنسا، هەفتە نمایشی جلوبەرگی پاریس بەڕێوەدەچێت، تێیدا بەناوبانگترین براندە جیهانییەکان و دیزاینەرە جیهانییەکان تێیدا بەشدارن.

هەفتە نمایشەکە تایبەتە بە جلوبەرگی ژنان بۆ هەردوو وەرزی پایز و زستانی 2024 و 2025.

لە هەفتە نمایشەکەدا ژمارەیەک براندی بەناوبانگی جیهان تێیدا بەشدارن، لەوانە دیۆر، ئارمانی و لویس ڤیتۆن.

لە هەفتە نمایشەکەدا 13 براند بەشداران و بەرهەمەکانیان دەخەنەڕوو.

هەفتە نمایشی جلوبەرگی پاریس لە 26ـی شوبات دەستیپێکرد و تاوەکو 6ـی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

“Regretting You” دڵی بینەران داگیر دەکات

ART

بریتنی سپێرز مافی گۆرانییەکانی بە ملیۆنان دۆلار دەفرۆشێت

ART

دەیڤد هاربۆر بەهۆی ماندوێتییەوە لە فیلمێکی نوێ دەکشێتەوە

ART