zagros news agency

دەیڤد هاربۆر بەهۆی ماندوێتییەوە لە فیلمێکی نوێ دەکشێتەوە

دەیڤد هاربۆر، ئەکتەری سەرەکیی زنجیرەی “Stranger Things”، بەهۆی ماندوێتییەکی زۆرەوە بڕیاریدا لە پڕۆژە فیلمێکی نوێ بە ناوی “Behemoth” بکشێتەوە.

هاربۆر کە چەند مانگێکی زۆر سەرقاڵی وێنەگرتنی وەرزی کۆتایی زنجیرەی “Stranger Things” بووە، رایگەیاندووە، پێویستی بە پشووە و ناتوانێت راستەوخۆ دەست بە پڕۆژەیەکی دیکەی گەورە بکات. فیلمی (Behemoth) لە دەرهێنانی تۆنی گیلرۆییە و بڕیاربوو هەریەکە لە پێدرۆ پاسکال و ئۆلیڤیا وایڵد تێیدا بەشدار بن.

هاربۆر لە مانگەکانی کۆتایی 2025ـدا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەلبومە نوێیەکەی لیلی ئالنی هاوژینی پێشووی کەوتە نێو سەنتەری بایەخی میدیاکان، چونکە باس لەوە دەکرێت بەشێک لە گۆرانییەکانی ئەو ئەلبومە پەیوەندییان بە کۆتاییهاتنی پەیوەندییەکەیانەوە هەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

کازم ساهیر دەبێتە ئەندامی ئەکادیمیای تۆمارکردنی ئەمریکی

ART

شاكیرا بەڵێنی دروستکردنی 10 قوتابخانە لە كۆلۆمبيا دەدات

ART

لیۆنێل ڕیچی بەهۆی تێکچوونی تەندروستی کۆنسێرتێکی کۆتایی پێدەهێنێت

ART