ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سودە تەندروستیەکانی پرتەقاڵی وشك

پرتەقاڵی وشک هەمان بەهای خۆراکی هەیە، وەک پرتەقاڵی فرێش، بەڵام جیاوازی سەرەکی ئەوەیە، کە ئاویان تێدا نیە.
سودەکانی پرتەقاڵی وشک زۆرن کە بریتین لەمانە

١-بەهێزکردنی سیستمی بەرگری، پرتەقاڵ دژە ئۆکسیدی زۆر و ڤایتامین سی تێدایە، خانەکانی لەش لە زیان دەپارێزێت ئەگەری توشبوونت بە نەخۆشی کەم دەکاتەوە.

٢- کەمکردنەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵ لە لەشدا، بەهۆی بوونی ڕیشالی پەکتین تیایدا کۆلیسترۆڵی زیادەی لەش لادەبات

٣-کەمکردنەوەی ئاستی شەکر لەخوێندا، پرتەقاڵی وشک سودێکی زۆری هەیە، بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە بەهۆی بوونی بڕێکی زۆر ڕیشاڵ ئاستی شەکر لە خوێندا دادەبەزێنێت.

٤-سودەکانیتری، ڕێگە لە شێرپەنجەی پەنکریاس دەگرێت، پێست دەپارێزێت، شیکردنەوەی خوێن

کاریگەرییە لاوەکیەکانی پرتەقاڵی وشك

خواردنی پرتەقاڵی وشک شتێکی باشە بەڵام، زۆر خورادنی دەبێتە هۆی هەندێک کێشەی تەندروستی وەک

-کێشی زیاد

-سوتانەوەی گەدە

-دروست بوونی کێشە لە کۆ ئەندامی بەرگری

-ڕشانەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “Ghostbusters: Frozen Empire” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

تۆمەتبارێک دەستگیرکرا كه‌ كارتی مۆبایلی دزیبوو

سەڵاح

ته‌حسین مزوری: ده‌نگدان به‌ لیستی ١٩٠ی پارتی وه‌فادارییه‌ بۆ ڕێبازی پیرۆزی بارزانی

دڵشاد