zagros news agency

ئێران رەتیدەکاتەوە پەیوەندیی بە هێرشی حەوتی ئۆکتۆبەری حەماس بۆسەر ئیسرائیل هەبێت

 

ئەمیر سەعید ئیروانی نوێنەری ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، وڵاتەکەی هیچ پەیوەندی بەهێرشی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل لەحەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو نەبووە.

نوێنەری ئێران راشیگەیاند،هیچ زانیارییەکیان سەبارەت بە پلانی هێرشی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل نەبووە و ئاگاداری ئەو بابەبەت نەبوون. هەربۆیە بانگەشەکانی ئیسرائیل و بەشێک لە وڵاتان بەوەی ئێران هەماهەنگی لەگەڵ حەماس  و حزبوڵڵا هەیە دوورە لە راستییەوە.

ئیروانی جەختی لەوەشکردەوە؛ قەوارەی ئیسرائیل قەوارەیەکی درۆزن و تاوانبارە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی هەرێمی کوردستان: سەردانێکی بەرهەمدار و سەرکەوتوومان ئەنجامدا

یاسین

تورکیا لەبەرامبەر نەوتدا کونتروڵی پڕۆژەکانی ئاوی عێراق دەکات

سەڵاح

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح