zagros news agency

داهاتی “Smile 2” لە سینەماکانی جیهاندا

فیلمی ترسناکی “Smile 2” لە سینەماکانی جیهاندا بڵاوکرایەوە و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

داهاتی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە یەکەم هەفتەی پێشاندانی لە سینەماکانی جیهاندا 46 ملیۆن دۆلارە.

لەو داهاتە 23 ملیۆن دۆلاری لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور بەدەستهێناوە و 23 ملیۆن دۆلارەکەی دیکەی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا بەدەستهێناوە.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە یەکەم هەفتەی پێشاندانی لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور توانی 23 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بەدەستبێنێت و لە ریزبەندی یەکەمی لیستی فیلمە پڕداهاتەکانی ئەمریکای باکووردا بێت.

چیرۆکی فیلمەکە تەواوکەری رووداوەکانی بەشی یەکەمن کە بە هەمان شێوەی لە یەکەم هەفتەی پێشاندانی لە سینەماکانی جیهاندا پێشوازییەکەی بەرچاوی لێکرا و لە یەکەم هەفتەی پێشاندانی لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور 22 ملیۆن دۆلاری بەدەستهێنا.

هەواڵی پەیوەندیدار

پانۆرامای دیداری “سۆشیالمیدیا پانتاییەک لە روانگەی یاساییەوە”

ART

هۆڵیوود ماڵئاوایی لە ڤالێری پێرین ئەکتەری فیلمی “سوپەرمان” دەکات

ART

ڕۆب ڕاینەر دوای مردنی لە بەرهەمێکدا دەردەکەوێتەوە

ART