zagros news agency

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر دەکات

رۆژی پێنجشەممە 19ی کانوونی یەکەمی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز یان بریم کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر کرد.

لەودیدارەدا گفتوگۆ لەبارەی هەنگاوەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەرئەنجامی کۆبوونەوەی لایەنەکان کرا و سەرۆک بارزانی تیشکی خستە سەر ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی پارتی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان و ڕاشیگەیاند کە بەردەوامن لە کۆبوونەوە و دیالۆگی هاوبەش لەگەڵ لایەنەکان بۆ خێراکردنی ئەم پڕۆسەیە و پێکهێنانی حکومەت لەسەر بنەمای دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردن.

باروودۆخی سوریا و گۆڕانکاری و مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر و دروست بوونی ناسەقامگیری لە ناوچەکە بە گشتی تەوەری تری ئەو دیدارە بوون. پەیوەست بەم پرسە سەرۆک بارزانی هیوای دەستەبەربوونی ئارامی و خۆشگوزەرانی بۆ خەڵکی سوریا خواست و هەروەها بە دیالۆگ و لێکتێگەیشتن پرسە ناوخۆییەکان چارەسەر بکەن و لەم چوارچێوەیەشدا بارودۆخی کورد لە سوریا لەبەر چاو بگیرێت لەسەر بنەمای خواستی خۆیان بۆ مافەکانیان لە داهاتووی سوریا.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “The Fall Guy” لە سینەماکاندا

ART

وەرزی سێیەمی “House of the Dragon” بەرهەمدێت

ART

دایان لاد، ئەکتەری ئەمریکی و پاڵێوراوی سێ جاری خەڵاتی ئۆسکار، لە تەمەنی 89 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. لۆرا دێرن، کچەکەی، هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند، دایکی لە ماڵەکەی خۆی لە کالیفۆرنیا گیانی لەدەستداوە. لاد بە درێژایی حەوت دەیە لە کاری هونەریدا، بە رۆڵی ئافرەتە بەهێز و زیرەکەکان ناسرابوو کە کەسایەتیی ئاڵۆزیان هەبوو. ئەو لە ساڵانی پەنجاکانی سەدەی رابردووەوە لەسەر شانۆ دەستی بە کارکردن کرد و دواتر لە فیلمەکاندا ناوبانگی دەرکرد. ئەو ئەکتەرە باڵابەرز و قژ زەردە لە چەندین فیلمی دیاردا بەشداری کردووە، لەوانە “White Lightning” ،”Wild at Heart” لە دەرهێنانی دەیڤد لینچ و “Citizen Ruth” . هەروەها زۆرجار لەگەڵ لۆرا دێرنی کچیدا رۆڵی دایک و کچیان بینیوە، وەک لە زنجیرەی “Enlightened”ـی HBO. یەکێک لە وێستگە دیارەکانی ژیانی پیشەیی لاد، پاڵێورانی بوو بۆ خەڵاتی ئۆسکار لەگەڵ کچەکەیدا بۆ فیلمی “Rambling Rose” (1991). ئەوان بوونە یەکەم و تاکە دایک و کچ لە مێژوودا کە لە هەمان ساڵدا بۆ هەمان فیلم پاڵێوراو بن بۆ ئۆسکار.

ART