zagros news agency

ماکرۆن: بابەتی سەرەکیی گفتوگۆم لەگەڵ حکومەتی نوێی ئەمریکا مەسەلەی ئێران دەبێت

 

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەرەنسا ڕۆژی دووشەممە ٦ی کانوونی دووهەم، لە دیداری باڵیۆزانی بیانیدا ڕایگەیاند بەرنامەی ناووکیی ئێران خەریکە دەگاتە خاڵی بێگەڕانەوە.

ماکرۆن گوتی فەرەنسا پێویستی بە ستراتیژ و گفتوگۆی ستراتیژی لەگەڵ دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەیە و ئەم کارەش دەکات.

هەروەها گوتی پێویستە سەرکردەکانی وڵاتان لە خۆیان بپرسن ئایا دەیانەوێت میکانیزمی گەڕاندنەوەی گەمارۆکان دژی ئێران (میکانیزمی ماشە) پێش ئۆکتۆبەری ئەمساڵ چالاک بکەن یان نا.

سەرۆک کۆماری فەرەنسا لە درێژەی قسەکانیدا و بە ئاماژە بە پشتگیریی کۆماری ئیسلامی لە ڕووسیا لە شەڕی دژی ئۆکراینا، ئێرانی بە “گەورەترین ئاڵنگاریی ستراتیژی و ئەمنی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست” ناساند و وتی: “ئێران بۆ فەرەنسا، ئەورووپا و هەموو ناوچەکە و لەوەش زیاتر،” ئاڵنگاریی ستراتیژی و ئەمنیی سەرەکییە.

سەرۆک کۆماری فەرەنسا، جەختی کردەوە بابەتی سەرەکیی گفتوگۆکەی لەگەڵ حکومەتی نوێی ئەمریکا مەسەلەی ئێران دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

باڵیۆزی ئیسرائیل لە ئەڵمانیا: چین یارمەتی ئێران دەدات بۆ پڕچەککردنەوەی حیزبوڵڵا

یاسین

راگەیاندراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە

یاسین

فەرماندەیی سوپای ئێران: ستراتیژیی “پووکاندنەوە”ی دوژمن دژی ئێران شکستی هێناوە

یاسین