zagros news agency

داهاتی بەشی چوارەمی “John Wick” لە سینەماکاندا

بەشی نوێی زنجیرە فیلمی سینەمایی “John Wick” لە سینەماکانی جیهاندا
بەناوی “John Wick: Chapter 4″بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە یەکەم هەفتەی نمایشکردنی لە سینەماکانی جیهاندا
440 ملیۆن و 157 هەزار دۆلارە.

داهاتی ئەم بەرهەمە لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور 187 ملیۆن و 131 دۆلارە
و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 253 ملیۆن و 25 هەزار دۆلارە.

فیلمەکە بەرهەمی کۆمپانیای لایۆنز گێتە و یەکەم بەشی بەشی لە 2014
بڵاوکرایەوە و داهاتی لە یەکەم هەفتەی لە سینەماکانی جیهاندا 14 ملیۆن
دۆلار بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “Bob Marley: One Love” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

تۆم هۆڵاند نهێنییەکی جلوبەرگی سپایدەرمان ئاشکرا دەکات

ART

دوای بڵاوبوونەوەی چەند پۆستەرێکی نافەرمی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، دەنگۆی دروستکردنی بەشی دووەمی فیلمی سینەمایی بەناوبانگی (Pretty Woman) جارێکی دیکە سەری هەڵداوەتەوە، سەرچاوە هەواڵییەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن کە گفتوگۆی جیدی لەو بارەیەوە هەیە. جولیا ڕۆبێرتسی تەمەن ٥٧ ساڵ و ڕیچارد گێری تەمەن ٧١ ساڵ، کە پاڵەوانانی سەرەکی فیلمەکەن، لەگەڵ کۆمپانیای دیزنی دەستیان بە گفتوگۆ کردووە بۆ ئەوەی دوای ٣٥ ساڵ لە بەرهەمهێنانی فیلمە ڕەسەنەکە، بەشێکی نوێی لێ دروست بکەن. سەرچاوەیەکی نزیک لە پڕۆژەکە بە ڕۆژنامەکەی ڕاگەیاندووە: “تاوەکو ئێستا هیچ گرێبەستێک واژۆ نەکراوە، بەڵام کار لەسەر سیناریۆیەکی سەرەتایی دەکرێت و ئەگەر هیچ کێشەیەک نەیەتە پێش، جولیا و ڕیچارد هەردووکیان ئامادەیی خۆیان نیشان داوە”. جولیا ڕۆبێرتس پێشتر لە ساڵی ٢٠١٩دا ڕایگەیاندبوو کە بەهۆی گۆڕانی سەردەم و تێڕوانینەکان، ئەستەمە فیلمێکی وەک “Pretty Woman” لەم سەردەمەدا بەرهەمبهێنرێتەوە. بەڵام ئێستا بەهۆی بەردەوامیی ناوبانگی فیلمەکە، وا دیارە ئەکتەرەکان بۆچوونی خۆیان گۆڕیوە. فیلمی “Pretty Woman” کە لە ساڵی ١٩٩٠ بەرهەم هێنرا، چیرۆکی ملیاردێرێک (ئێدوارد لویس) دەگێڕێتەوە کە دەکەوێتە خۆشەویستیی ژنێکی سەر شەقام (ڤیڤیان وارد). فیلمەکە یەکێکە لە پڕداهاتترین و خۆشەویستترین فیلمە ڕۆمانسییەکانی مێژووی سینەما.

ART