پێشنوهڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2025/2/17 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له شاندى ئيمرالى كرد كه بۆ ڕاگۆڕينهوه و گفتوگۆ ده‌رباره‌ى هه‌وڵه‌كانى پرۆسه‌ى ئاشتى له توركيا، له هه‌رێمى كوردستانن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى هه‌موو هاوكارى و پشتگيرييه‌كى بۆ سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى
ئاشتى له توركيا دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها پرۆسهكهى به ده‌رفه‌تێكى گرنگ و مێژوويى له قه‌ڵه‌م دا كه پێويسته هه‌مووان كار بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه و برايهتيى كورد و تورك بكه‌ن، چونكه ئاشتى بۆ هه‌مووان له توركيا و ناوچه‌كه پێويسته.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى هه‌روه‌ها ڕايگه‌ياند: ئێمه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌ميشه كارمان كردووه بۆ ئه‌وه‌ى پرۆسه‌ى ئاشتى بێته ئاراوه و كێشه‌كان ئاشتيانه چاره‌سه‌ر بكرێن، چونكه ئه‌زموون سهلماندوويهتى شه‌ڕ و چه‌ك هيچ كێشهيهك چاره‌سه‌ر ناكه‌ن. هه‌روه‌ها هيواى خواست كه PKK ستراتيژييانه له پرۆسه‌كه بڕوانێت و پێويسته ئه‌م ده‌رفه‌ته له‌ده‌ست نه‌درێت.
لاى خۆيه‌وه شاندى ئيمرالى سڵاو و ڕێزى تايبه‌تى به‌ڕێز ئۆجالانى به سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى گه‌ياند و تێشكيان خسته سەر هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌كه. شانده‌كه هه‌روه‌ها ستايش و پێزانينى بۆ هه‌وڵه‌كانى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له پرۆسه‌ى پێشتر و ئێستاى ئاشتيدا ده‌ربڕى و داواى كرد به‌ڕێزيان له‌سه‌ر هاوكارى و پشتگيريى خۆى بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه به‌رده‌وام بێت.