zagros news agency

سیستەمی كارەبای وزەی خۆر لە گوندەكانی قەزای مێرگەسۆر جێبەجێ‌ دەكرێت

بەرێوەبەری ناحیەی پیران رایگەیاند، سیستەمی كارەبای وزەی خۆر لە گوندەكانی قەزای مێرگەسۆر جێبەجێ‌ دەكرێت.

هەژار جەوهەر ئاغا، بەڕێوەبەری ناحیەی پیران، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “بە دروشمی (خۆڕاگری و بەردەوامی بۆ خزمەتكردنی دەڤەڕەكەمان بەردەوامین) دەستكراوە بە روناككردنەوەی هەریەكە لە گوندەكانی (بندەر و ئێنەمسید) لە سنووری ناحیەكەمان بە دانانی سیستەمی كارەبای (Solar Panel) لە وزەی خۆر بۆ سەرجەم ماڵەكانی ئەم گوندانە و هەوڵی گەیاندنی ئەم خزمەتگوزارییەش بۆ سەرجەم گوندەكانی سنوورەكەمان دەدەین.”

ناوبراو گوتیشی، هەوڵی گەیاندنی ئەم خزمەتگوزارییە بۆ سەرجەم گوندەكانی سنوورەكەمان دەدەین.

هەواڵی پەیوەندیدار

رێز لە ستافی زنجیرەی “ئەدیابین” نرا

ART

داهاتی “Madame Web” لە سینەماکاندا

ART

دوو مووچەی هێزە ئەمنیەكان خەرج دەكرێت

گوران