zagros news agency

گۆڕانکاری لە یاسایەکی تۆپی پێ کرا و لەمەودوا کاری پێدەکرێت

لێژنەی فیدراسۆنی جیهانی تۆپی پێ،پێشنیارێکی نوێی پەسەند کرد،کە دانانی یاسایەکی نوێیە بۆ گڵدانەوەی تۆپ لەلایەن گۆڵپارێزان و لەمەودوا ئەو یاسایە کاری پێدەکرێت و پێویستە هەموو لایەک پابەندی بن.

لە ڕابردوودا گۆڵپارێزان دەیان توانی تەنها 6 چرکە تۆپ گڵبدەنەوە لەلای خۆیان و لەکاتی شکاندنی یاساکە فاوڵی ناڕاستەوخۆ هەژمار دەکرا بۆ تیپی بەرامبەر لە ناوچەی سزا،بەڵام بە گوێرەی ئەو یاسا نوێیە گۆڵپارێزان دەتوانن 8 چرکە تۆپ لە لای خۆیان گڵبدنەوە بەڵام لەکاتی شکاندی یاساکە ڕاستەوخۆ لێدانی گۆشە بۆ تیپی بەرامبەر هەژمار دەکرێت.

پەسەند کردنی ئەو یاسایەش دوای گلەیی و گازاندەیەکی زۆر دێت سەبارەت بە کات کوشتن و بە فیڕۆدانی کات لەلایەن گۆڵپارێزان و لێژنەکەش دەیەوێت بە یاسا نوێیە ئەم بابەتە کپ بکات و چیتر گلەیی لە یاساکە نەکرێت.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

بارزانی قالەی خەڵووز کۆچی دوایی کرد

ART

وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان هونه‌رمه‌ند به‌یان بۆمبا به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌

ART

مان ستی توانی سەرکەوێت بەسەر وێستهام یونایتد

یاسین