zagros news agency

داهاتی “The Beekeeper” لە سینەماکانی سعودیە

لە دوای ئەو سەرکەوتنەی فیلمی “The Beekeeper” لە سینەماکانی جیهاندا بەدەستی هێنا، لە سینەماکانی سعودیەش نمایشکرا و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

داهاتی ئەم هەفتەیەی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە سینەماکانی سعودیە 913 هەزار ریالە کە دەکاتە 243.5 هەزار دۆلار و کۆی داهاتی لە ماوەی نۆ هەفتەدا لە سینەماکانی ئەو وڵاتە، 22.75 ملیۆن ریالە کە دەکاتە شەش ملیۆن دۆلار.

ئێستا لە سینەماکانی سعودیە، 40 فیلمی عەرەبی و جیهانی نمایش دەکرێن و کۆی داهاتی ئەم هەفتەیەیان پێنج ملیۆن ریالە کە دەکاتە 1.34 ملیۆن دۆلار.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لەبارەی کەسێکی سەر بە دەزگا ئەمنییەکانی وڵاتەکەیەتی و هەوڵی تۆڵەسەندنەوە دەدات.

جەیسن ستەیتەم، ئەکتەری ئەمریکی رۆڵی سەرەکی لەم بەرهەمە سینەماییەدا دەگێڕێت و لە دەرهێنانی دەیڤد ئایرە.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “It Ends with Us” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

داهاتی بەشی دووەمی “Moana” لە سینەماکاندا

ART

ئۆفسێت دوای برینداربوونی بە فیشەک لەسەر تەختی کۆچێلا دەردەکەوێت

ART