zagros news agency

لە ئەڵمانیا بەختیار عەلی خەڵات دەکرێت

لە شاری هایدلبێرگ لە ئەڵمانیا، خەڵاتی ‘هێلدا دۆمین’ بەخشرایە، بەختیار عەلی، نووسەر و رۆماننووسی کورد.

خەڵاتەکە تایبەتە بە نووسەر و ئەدیبانی تاراوگە لەو وڵاتە و سێ ساڵ جارێک، لەلایەن دامەزراوەی هێلدا دۆمینەوە ساڵانە دەبەخشرێت.

خەڵاتەکە بە ناوی دایکی پەخشانە شیعری ئەڵمانی کراوە، ئەویش هێلدا دۆمینە کە یەکێک لە دیارترین شاعیرەکانی سەدەی بیستەمی ئەڵمانیایە.

بەختیار عەلی، ساڵی 1960 لە سلێمانی لەدایکبووە، زیاتر وەک رۆماننووسێک ناسراوە، بەڵام بەرهەمی شیعری و فیکری هەیە.

ئەو نووسەرە کوردە لە 1994 وڵاتی جێهێشتووە و لە ئەڵمانیا نیشتەجێیە، “مەرگی تاقانەی دووەم” یەکەم رۆمانیەتی و لە ساڵی 1997 بلاویکردووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نامەیەکی تایلۆر سویفت بۆ لیام پەین بە 7500 پاوەند فرۆشرا

ART

کریستن ستیوارت: دەرهێنان تێڕوانینی منی بەتەواوی گۆڕی

ART

كونسڵخانەی چیك لە هەولێر پیشانگایەكی كردەوە

ART