zagros news agency

نیشانەکانی کەمی ڤیتامین دی لە جەستەدا

ڤیتامین دی یەکێکە لە ڤیتامینە زۆر گرنگەکان بۆ جەستە، کەمی ئەم ڤیتامینە کاریگەری لاوەکی لەسەر جەستە دروست دەکات، کاتێک بەڕێژەیەکی زۆر کەم دەکات چەندین نیشانەی ئاگادارکەرەوە دەردەکەوێت.

کەمی ڤیتامین دی دەبێتە هۆی بێهێزبوونی ئێسکەکان، ئاسان شکانی ئێسکەکان، ئازاری ئێسک و ماسولکەکان، لەگەڵ ئەوەشدا بەگشتی هەموو جەستە توشی ئازار دەبێت، ئەو کەسانەی شیر، هێلکە و ماسی لە سیستمی خۆراکیاندا نییە مەترسی توشبوونیان بە کەمی ڤیتامین دی زیاترە، چونکە گۆشت، ماسییەکان سەرچاوەیەکی سەرەکی ڤیتامین دین.

نیشانە دیارەکانی کەمی ڤیتامین دی بریتین لە گۆڕانی میزاج، بەردەوام سەرمابوون، لەدەستدانی خواستی خواردن، ساردی قاچەکان بە بەردەوامی و هەستکردن بە ماندوێتی زۆر، لەوانەیە چەندی نیشانەی دیکەش دەربکەوێت، بەڵام لەگەڵ دەرکەوتنی ئەو نیشانانە پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت بۆ وەرگرتنی چارەسەری گونجاو بۆئەوەی کاریگەری لاوەکی لەسەر جەستە دروست نەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

ترەیلەری وەرزی دووەمی “House of the Dragon” بڵاوکرایەوە

ART

لە بەغدا پێشانگەیەکی هاوبەشی شێوەکاری کرایەوە

ART

نداء صادر عن نخبة من أصحاب الضمائر الحية تجاه اجراء المراسيم في معبد لالش النوراني

سەڵاح