ئه‌مه‌ش ده‌قی فه‌تواكه‌یه:
قال تعالى: {فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ} (سورة النحل: 43)
الحمد لله، والصلاة والسلام على سيدنا محمد رسول الله، وعلى آ‌له وأصحابه ومن والاه. وبعد:
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له كۆمپانیاكانی دابه‌شكارانی شتومه‌ك و سۆپه‌ر ماركێته‌كان چه‌ند پرسیارێكیان ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا كرد، ئه‌نجومه‌نیش له دانیشتنی ئاسایی خۆیدا له به‌رواری: 1/7/ 2024ز به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دانه‌وه:
پرسیاری یه‌كه‌م: كۆمپانیا كاڵا ده‌داته سۆپه‌رماركێت یان دوكانداره‌كان، به‌ڵام ئه‌و مه‌رجه له نێوانیاندا داده‌نێن كه هه‌ركاتێك فرۆشرا پاره‌كه‌ی ده‌ده‌ن و ئه‌گه‌ر نه‌فرۆشرا یان شكا یان ته‌له‌ف بوو یا بابه‌ته‌كه ماوه‌ی به‌سه‌رچوو(ئێكسپایه‌ر) بوو، ئه‌وا پێویسته كۆمپانیا وه‌ریبگرێته‌وه؟
وه‌ڵام: ئه‌و مامه‌ڵه‌یه له بازاڕی ئه‌مڕۆدا پێی ده‌وترێت (بیع التصریف) ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌و مه‌رجه‌كانی دروسته‌و هیچ گرفتێكی شه‌رعی نییه، ئه‌و كاڵایانه‌ش وه‌ك ئه‌مانه‌ت وایه له سۆپه‌ر ماركێت و دوكانه‌كان ئه‌گه‌ر به بێ كه‌مترخه‌می شكا یان فه‌وتا، ئه‌وا زیان له ئه‌وان ناكه‌وێت به‌ڵكوو زیان له كۆمپانیاكه ده‌كه‌وێت، چونكه ده‌ستی ئه‌وان ده‌ستی ئه‌مانه‌ته.
پرسیاری دووهه‌م: به‌كرێدانی ڕه‌فه له سۆپه‌رماركێت و دوكانه‌كان به‌و مه‌رجه‌ی پشكیشی هه‌بێت له قازانجی ئه‌و كاڵایانه‌ی كه له ناو ڕه‌فه‌كاندا داده‌نرێت؟
وه‌ڵام: دروسته، به‌ڵام پێویسته به دوو مامه‌ڵەی جودابێت، به‌كرێدانی ڕه‌فه‌كه وه‌ك ئیجاره، شه‌ریكییه‌كه‌ش له قازانجی كاڵایه‌كاندا یان ده‌بێت به شێوه‌ی شه‌ریكایه‌تی بێت، كه ئه‌وكاته پێویسته سۆپه‌رماركێت له قازانج و زه‌ره‌ر شه‌ریك بێت و به‌ئه‌ندازی ڕێژه‌ی قازانج ده‌ستمایه‌شه دابنێت.
یان پێویسته به شێوه‌ی (مضاربة) مامه‌ڵه‌كه ئه‌نجام بده‌ن، واته: خاوه‌ن ماركێت بۆی ده‌فرۆشێت و كۆمپانیاش كاڵایه‌كه ده‌هێنێت و له‌سه‌ر ڕیژه‌یه‌ك قازانج ڕێك ده‌كه‌ون و ئه‌گه‌ر زه‌ره‌ریشیان كرد زه‌ره‌ره‌كه له قازانجه‌كه ده‌كوژرێت، ئه‌گه‌ر زه‌ره‌ره‌كه زیاتر بوو له قازانجه‌كه ئه‌وه له سه‌رمایه‌كه ده‌ڕوات.
پرسیاری سێهه‌م: وه‌رگرتنی بڕێك پاره له‌لایه‌ن ماركێته‌كانه‌وه له كۆمپانیاكان له به‌رامبه‌ر تۆماركردنی كاڵاكان به باركۆتی تایبه‌ت بۆیان، جگه له وه‌رگرتنی پاره به‌رامبه‌ر ته‌رخان كردنی ڕه‌فه‌ی تایبه‌ت به كۆمپانیا؟
وه‌ڵام: دروسته ئه‌و بڕه پاره‌ش وه‌ربگیرێت به مه‌رجی ره‌زامه‌ندی هه‌ردوو لایه‌ن له‌سه‌ره‌تای مامه‌ڵه‌كه‌یان به به‌ڵگه‌ی فه‌رمووده‌كانی (البيع عن تراض..) رواه الدرقطني (2228) عن أبي هريرة، و فه‌رموده‌ی: (المسلمون عند شروطهم..) رواه أبوداود عن أبي هريرة برقم:(3594)، هه‌روه‌ها خستنه پاڵی ماندوبونێكی دیكه‌یه كه ماركێته‌كان پێی هه‌ڵده‌ستن. والله تعالی أعلم
وصلی الله علی سیدنا محمد وعلی آ‌له وصحبه وسلم
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له كوردستان
20/ محرم/1447ه = 15/7/2025م = 24/پوشپه‌ڕ 2725ك

