zagros news agency

داهاتی فیلمی “The Beekeeper” لە سینەماکاندا

“The Beekeeper” یەکێک لەو بەرهەمە سینەماییانەیە کە ئێستا لە سینەماکانی جیهاندا نمایش دەکرێت و داهاتی لە سینەماکاندا بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 12ـی کانوونی دووەمی 2024 بڵاوکرایەوە و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 152 ملیۆن و 626 هەزار دۆلارە.

لەو داهاتە 66 ملیۆن و 126 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی ئەمریکا و 86 ملیۆن و 500 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا بەدەستهێناوە.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لەبارەی کەسێکی سەر بە دەزگا ئەمنییەکانی وڵاتەکەیەتی و هەوڵی تۆڵەسەندنەوە دەدات.

جەیسن ستەیتەم، ئەکتەری ئەمریکی رۆڵی سەرەکی لەم بەرهەمە سینەماییەدا دەگێڕێت و لە دەرهێنانی دەیڤد ئایرە.

هەواڵی پەیوەندیدار

به‌وێنه‌… گوندی قوڕەگۆ لە دەشتی بیتوێن

سەڵاح

داهاتی بەشی چوارەمی “Kung Fu Panda” زیاتر لە 500 ملیۆن دۆلارە

ART

ژیانی نوێی جۆرج کلۆنی لە گوندەکانی فەڕەنسا

ART