zagros news agency

فیلمی “Fighter” لە نێتفلێکس بڵاودەکرێتەوە

بۆ ئەوانەی هەواداری سینەمای بۆلیوودن لە نێتفلێکس بینەری فیلم، ئێستا فیلمی هیندی “Fighter” لەو تۆڕە بەردەستە.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە دوای ئەوەی پێشوازییەکی بەرچاوی لە سینەماکاندا لێکرا، بڕیاری بڵاوکردنەوەی لە نێتفلێکس درا.

لە فیلمی “Fighter” هێرسێک رۆشان، دیبیکا پادیکۆن و ئانێل کاپوور رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن و لە دەرهێنانی سیدهارس ئاناندە.

فیلمەکە لاساییەکی تەواوی فیلمی سینەمایی ئەمریکی “Top Gun”ـە کە تۆم کروز رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیوەندیی خزمایەتی نێوان سیدنی سوینی و مارلین مۆنڕۆ ئاشکرا دەکرێت

ART

کانبۆلات گۆرکێم ئەرسلان ئەستێرەی درامای تورکیا کۆچی دوایی کرد

ART

دوای بڵاوبوونەوەی چەند پۆستەرێکی نافەرمی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، دەنگۆی دروستکردنی بەشی دووەمی فیلمی سینەمایی بەناوبانگی (Pretty Woman) جارێکی دیکە سەری هەڵداوەتەوە، سەرچاوە هەواڵییەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن کە گفتوگۆی جیدی لەو بارەیەوە هەیە. جولیا ڕۆبێرتسی تەمەن ٥٧ ساڵ و ڕیچارد گێری تەمەن ٧١ ساڵ، کە پاڵەوانانی سەرەکی فیلمەکەن، لەگەڵ کۆمپانیای دیزنی دەستیان بە گفتوگۆ کردووە بۆ ئەوەی دوای ٣٥ ساڵ لە بەرهەمهێنانی فیلمە ڕەسەنەکە، بەشێکی نوێی لێ دروست بکەن. سەرچاوەیەکی نزیک لە پڕۆژەکە بە ڕۆژنامەکەی ڕاگەیاندووە: “تاوەکو ئێستا هیچ گرێبەستێک واژۆ نەکراوە، بەڵام کار لەسەر سیناریۆیەکی سەرەتایی دەکرێت و ئەگەر هیچ کێشەیەک نەیەتە پێش، جولیا و ڕیچارد هەردووکیان ئامادەیی خۆیان نیشان داوە”. جولیا ڕۆبێرتس پێشتر لە ساڵی ٢٠١٩دا ڕایگەیاندبوو کە بەهۆی گۆڕانی سەردەم و تێڕوانینەکان، ئەستەمە فیلمێکی وەک “Pretty Woman” لەم سەردەمەدا بەرهەمبهێنرێتەوە. بەڵام ئێستا بەهۆی بەردەوامیی ناوبانگی فیلمەکە، وا دیارە ئەکتەرەکان بۆچوونی خۆیان گۆڕیوە. فیلمی “Pretty Woman” کە لە ساڵی ١٩٩٠ بەرهەم هێنرا، چیرۆکی ملیاردێرێک (ئێدوارد لویس) دەگێڕێتەوە کە دەکەوێتە خۆشەویستیی ژنێکی سەر شەقام (ڤیڤیان وارد). فیلمەکە یەکێکە لە پڕداهاتترین و خۆشەویستترین فیلمە ڕۆمانسییەکانی مێژووی سینەما.

ART