zagros news agency

تانیری کوڵو: گوتاری دوژمنکارانەی تورکیا بەرانبەر ڕۆژئاوا، کوردی باکوور ئازار دەدات

 

سزگین تانیری کوڵو، پەرلەمانتاری پارتیی گەلی کۆماری (جەهەپە)، لە شاری ئامەد داوای لە دەسەڵاتدارانی تورکیا کرد دەستبەرداری گوتاری دوژمنکارانە و هەڕەشەئامێز بن بەرانبەر بە کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان.
تانیری کوڵو گوتی: “ئەو کوردانەی لە سووریا دەژین خزم و کەسی ئێمەن، گیانی ئێمەن. هەر قسەیەک بەرانبەریان دەیکەن، هەموو کوردێکی ئێرە و هاووڵاتییانمان لە ناخەوە ئازار دەدات. وەرن لە ئامەد، وان، سێرت و باتمان بپرسن بزانن مانای قسەکانتان چییە و چۆن خەڵک بریندار دەکات.”
ناوبراو داوای کرد لەبری زمانی شەڕ و پێکدادان، داوای ئاشتی بۆ ڕۆژئاوای کوردستانیش بکرێت و جەختی لەوە کردەوە: “ئێمە دەتوانین پێکەوە بەسەر هەموو کێشەکاندا سەربکەوین. گەلەکەمان هێز و ئیرادە و ویستی ئاشتیی هەیە، دژی ئەمە مەوەستنەوە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاوێژکارێکی بەشار ئەسەد تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوو

سەڵاح

بلینکن: ئەمەریکا له‌ ڕێگریكردن لە سەرهەڵدانەوەی داعش لە سوریا پابه‌نده‌

سەڵاح

سیجی ئاوزاوا ماڵئاوایی لە ژیان کرد

ART