zagros news agency

وەزارەتی بەرگریی عێراق: پێش کۆتایی ئەمساڵ ٦ فڕۆکەی پێشکەوتووی نوێ وەردەگرین

 

وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند، سەرجەم ١٥ فڕۆکەی راهێنانی جۆری (Bell 505) ـی ئەمەریکییان وەرگرتووە کە بۆ کۆلێژی فڕۆکەوانیی سوپا تەرخانکراون.

وەزارەتەکە ئاشکرای کرد کە پێشبینی دەکرێت پێش کۆتایی ئەمساڵ ٦ فڕۆکەی پێشکەوتووی دیکە وەربگیرێت کە دووانیان گەیشتوونەتە عێراق. لەنێو ئەم شەش فڕۆکەیەدا، فڕۆکەی جۆری (Caracal) ـی فەڕەنسی هەیە.

لیوا تەحسین خەفاجی، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند کە وەرگرتنی ئەم فڕۆکانە “گواستنەوەیەکی جۆری” لە بواری راهێنان و پاڵپشتی دروست دەکات و هێزی ئاسمانی سوپا پێشکەوتووتر دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “A Minecraft Movie” لە سینەماکاندا

ART

داهاتی بەشی چوارەمی فیلمی “Kung Fu Panda”

ART

لە هەولێر پێشانگەی تایبەتی لانە پێشڕەو کرایەوە

ART