رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی
پارتی دیموكراتی كوردستان به مێژووییه‌كی پڕ داستانی قاره‌مانێتی و مێژووی و له‌هه‌مانكاتیشدا ئاوێته‌وهه‌ڵقوڵاوی گه‌لێكی سته‌ملێكراو و خۆڕاگر وبه‌هێز وه‌ك داربه‌ڕوو هه‌میشه وه‌ك هێزێكی كاریگه‌ر له‌سه‌رانسه‌ری كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه خاوه‌ن سه‌نگ وشوێن ده‌ستی دیار وبه‌رچاوه ، هه‌میشه بۆ به‌رگریكردن و هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیاریه‌تی و پارێزگاریكردن له خاك و نه‌ته‌وه‌كه‌ی ده‌ریایه‌ك خوێنی به‌خشیووه
بۆیه، پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌میشه ئامرازێكی به‌هێزوكاریگه‌ر بووه بۆ گه‌یاندنی گه‌لی كورد به ماف و ئامانجه‌ره‌وكانه ، به‌تایبه‌تی ئه‌و دۆز و مافانه‌ی كه ده‌یان ساڵه له پێناویدا خه‌بات و قوربانیی زۆری له پێناو به‌خشیووه ؛ پارتی له‌ماوه‌ی 79 ساڵ خه‌بات و تێكۆشانی ئامانج وستراتیژی سه‌ره‌كی ڕزگاری وئازادی كوردوكوردستان بوو له بن ده‌ستی و به‌هێزكردنی بیروباوه‌ری نیشتیمانی نه‌ته‌وه‌یی بووه له سه‌ر بنه‌مای كوردایه‌تی و له‌رابردوو و تائێستا هه‌ر درێژه‌ی هه‌بووه ، چونكه پارتی بۆ كوردایه‌تی و سه‌ربه‌خۆیی و گه‌یاندنی كوردوكوردستان بۆ كه‌ناڕی ئارامی و دڵنییایی دامه‌زراوه
قۆناغی ئێستای ناوچه‌كه وعێراق زۆر هه‌ستیار وچاره‌نووسسازه بۆ ئاینده‌ی گه‌لی كورد وقه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ، به‌تایبه‌تی به ئاوردانه‌وه له مێژووی خه‌باتی رزگاریخوازی و ئیستای خه‌باتی شارستانی و ئاوه‌دانی و دیموكراسی گه‌لی كورد ، هه‌روه‌ها هه‌ڵسه‌نگاندن و هه‌ڵوه‌سته‌كردن له سه‌ر ئه‌رك وبه‌رپرسیاریه‌تییه‌كان پارتی ، سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستییه‌ن كه ئه‌م هێزه هێزێكی نیشتیمانپه‌وه‌ر و نه‌ته‌وه‌په‌وه‌ر كه زامنی مافه‌ره‌واكانی خه‌ڵكی كوردستان له عێراق
پارتی به‌كرده‌وه ومێژوو هێزێكی ره‌سه‌نی نه‌ته‌وه‌یی و خاوه‌ن مێژووییه‌كی پڕشنگداره له بزاڤی رزگاریخواكی كوردستان و هه‌رگیز سازش له سه‌ر مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ناكات و له به‌رپرسیاریه‌تی و رۆژه سه‌خته‌كاندا گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌ی به‌جێناهێڵێت ؛ چونكه خۆی به‌خاوه‌نی گه‌ل و خاك و نیشتیمان ده‌زانێت ، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه به‌وه‌ی گه‌لی كوردوپارتی ئاوێته‌ی یه‌كتر و هه‌رگیز له‌به‌رده‌م هێرش و پیلانگێری و فشاری دوژمنان ونه‌یارانی كوردستان خۆی ناچه‌مێنێت و هیچ دوژمن و نه‌یارێك ناتوانێت ده‌ست له‌پشتی ئه‌و هێزه بدات و ته‌نیا خۆی خاوه‌ن بریاره ؛ پارتی هه‌رگیز دروشمی به كردار ناكات و به‌ڵكو به‌كار و پرۆژه‌ی ستراتیژی گه‌وره بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستان خۆی سه‌لماندووه
پارتی دیموكراتی كوردستان ، به رابه‌رایه‌تی سه‌رۆك بارزانی ؛خاوه‌ن ئیراده‌یه‌كی به‌هێز و كاریگه‌ره له سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و خاوه‌ن ئه‌زموونێكی پڕ له ده‌ستكه‌وته له مێژووی خه‌بات و تێكۆشان و ئینجا ئاوه‌دانیی و سه‌قامگیری و حكوومڕانییه‌كی ته‌ندروست و پێكه‌وه‌ژیان و خزمه‌تكردنی ئه‌و هێزه شۆڕبووته‌وه نێو كایه‌كانی ئاوه‌دانی و پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندن و هتد..
پارتی خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له ڕووی جه‌ماوه‌رییه‌وه ،خاوه‌ن متمانه‌یه‌كی به‌هێزه ، چونكه خاوه‌ن رابه‌رێكی وه‌ك سه‌رۆك مسعود بارزانییه، كه نموونه‌یه‌كی ڕوونه له پابه‌ندی به‌مافه‌كانی گه‌لی كوردستان . له عێراق و له هه‌موو گۆڕه‌پانێكی سیاسیی‌دا ، پارتی وسه‌رۆك بارزانی هه‌رگیز شارشیان له سه‌ر مافی گه‌لی كوردستان نه‌كردووه ، پارتی سه‌لماندی تاكه‌هێزی كوردستانه كه رژده له‌سه‌ر ده‌ستبه‌ردار نه‌بوون له سه‌ر مافه‌ره‌واكانی گه‌لی كورد ، هه‌نگاو به‌هه‌نگاو له ئۆتۆنۆمییه‌وه بۆ فیدراڵی و ئینجا ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی وئینجا پارێزگاریكردن له قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و ئێستاش ده‌رفه‌تێكی تر به ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق بۆ پابه‌ندبوون به ( سازان ، هاوبه‌شی ، هاوسه‌نگی )، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه به‌و راستییه‌ی داربه‌ڕووه‌كه‌ی هه‌میشه پێشه‌نگه له كوردایه‌تی و كۆڵنه‌دان تاگه‌یشتن به هه‌موو ئامانجه گه‌وره‌كان .

