zagros news agency

براد پیت: بێرت رینۆڵدز هەرگیز لە بیر ناکرێت

ئەستێرەی جیهانی براد پیت، لەم دواییانەدا باسی یەکێک لە یادگارییە هەرە دیارەکانی کاروانی هونەریی خۆی دەکات، کاتێک شانبەشانی ئەفسانەی کۆچکردوو بێرت رینۆڵدز لە فیلمی “Once Upon a Time in Hollywood”ـی کوێنتن تارانتینۆدا کاری کردووە.

لە کتێبێکی نوێدا بە ناوی “The Making of Once Upon a Time in Hollywood”، براد پیتی تەمەن 61 ساڵ ئاشکرای کردووە کە پێش مردنی بێرت رینۆڵدز لە ساڵی 2018دا، لە چەند دانیشتنێکی پرۆڤەدا پێکەوە بەشدار بوون.

پیت دەڵێت: “کارکردن لەگەڵ بێرت رینۆڵدز یەکێک بوو لە مەزنترین ساتەکانی کاروانی پیشەیی من. بەسەربردنی ئەو چەند رۆژە لەگەڵیدا ئەزموونێکی بەنرخ بوو. ئەو پیاوێک بوو کە هەرگیز دووبارە نابێتەوە”.

بڕیار بوو رینۆڵدز رۆڵی جۆرج سپان بگێڕێت، بەڵام پێش دەستپێکردنی وێنەگرتن کۆچی دوایی کرد.

دوای سەرکەوتنی گەورەی فیلمی “F1” لە سینەماکاندا، بڕیارە فیلمە نوێیەکەی براد پیت لە 12ی کانوونی دووەمی داهاتوودا لەسەر پلاتفۆرمی Apple TV+ نمایش بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

رێوڕەسمێك بۆ كتێبی “كلوەبەفرەكان پەنجەم ناتەزێنن”ـی گەزیزە بەڕێوە چوو

ART

وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان هونه‌رمه‌ند به‌یان بۆمبا به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌

ART

داهاتی “Deadpool & Wolverine” لە سینەماکانی جیهاندا

ART