zagros news agency

ئیدریس ئێلبا وەک لێکۆڵەر “Luther” دەگەڕێتەوە

ئەستێرەی بەریتانی، ئیدریس ئێلبا، جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە بۆ ڕۆڵی لێکۆڵەری ناسراو، جۆن لوسەر، لە فیلمێکی نوێدا کە لە زنجیرەی “Luther: The Fallen Sun”ەوە وەرگیراوە. زنجیرەکە لەلایەن تۆڕی BBCـیەوە بەرهەمهێنراوە و لە نووسینی نیڵ کرۆسە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی نوێی ماڵپەڕی Hollywood Reporter، لە فیلمە نوێیەکەدا هەریەک لە ئەستێرە ڕوس ویڵسن و ئەکتەر دێرمۆت کراولیش شانبەشانی ئیدریس ئێلبا دەگەڕێنەوە. ئەم فیلمە درێژەپێدەری بەشی یەکەم دەبێت کە لە ساڵی ٢٠٢٣ لەسەر پلاتفۆرمی نێتفلیکس نمایش کرا و سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا.

فیلمە نوێیەکە لە دەرهێنانی جەیمی پەین دەبێت و چیرۆکەکەی لە لەندەن ڕوودەدات، کە ڕووبەڕووی شەپۆلێکی نوێی توندوتیژی بووەتەوە. لێکۆڵەر لوسەر بە نهێنی بانگ دەکرێتەوە بۆ خزمەتکردن لە پێناو ڕزگارکردنی شارەکەدا، لە کاتێکدا لە هەموو لایەکەوە لەلایەن دوژمنەکانییەوە ڕاودەنرێت.

دەرهێنەر جەیمی پەین لە لێدوانێکدا گوتی: “نیڵ جارێکی دیکە چیرۆکێکی نایابی نووسیوە کە هەموومانی کۆکردووەتەوە. من زۆر دڵخۆشم کە دەگەڕێمەوە بۆ سەر شەقامەکانی ‘لوسەرلاند’ لەگەڵ بەهرە ناوازەکانی وەک ئیدریس ئێلبا و دێرمۆت کراولی.”

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “The Little Mermaid” لە سینەماکاندا

ART

داهاتی بەشی چوارەمی “John Wick” لە سینەماکاندا

ART

سەڵاح