zagros news agency

لە هەڵەبجە شوێنێکی نوێ بۆ یانەی سیاچەمانە دابینکرا

لە هەڵەبجە، بە ئامادەبوونی وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان، بینای نوێی ڕێکخراوی “یانەی سیاچەمانە” کرایەوە، کە بە هاوکاریی خێرخوازان و وەزارەت دابینکراوە و دەبێتە ناوەندێکی نوێی کولتووری و هونەری لە شارەکەدا.

بینا نوێیەکە، کە دەکەوێتە شوێنێکی گونجاوی شارەکەوە، بە ئامانجی بوژاندنەوەی زیاتری ژیانی کولتووری و پێشکەشکردنی خزمەت بە هونەری ڕەسەن و فۆلکلۆری ناوچەکە تەرخانکراوە.

حەمەی حەمەسەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان، لە وتارێکدا سوپاسی ئەو کەسایەتی و خێرخوازانەی کرد کە ڕۆڵیان لە کڕینی بیناکەدا هەبووە و گوتی: “هیوادارین یانەی سیاچەمانە ببێتە سەکۆیەکی گرنگ بۆ خزمەتکردنی کولتووری دێرین و هونەری ڕەسەنی کوردەواری”.

لە کۆتایی ڕێوڕەسمەکەدا، وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان خەڵاتی ڕێزلێنانی پێشکەش بەو کەسایەتییانە کرد کە بەشدارییان لەم هەنگاوەدا کردبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

حەلەب… زیاتر لە ٤٠٠ کەس ژه‌هراوی بوون

سەڵاح

داهاتی “Poor Things” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

کیسیا لویس لە زنجیرەی “Crutch” رۆڵ دەگێڕێت

ART