فیلمی ترسناکی “The Conjuring: Last Rites” لە نمایشە جیهانییەکانی بەردەوامە و تا ئێستا توانیویەتی ٤٩٥ ملیۆن و ٥٠٨ هەزار دۆلار کۆبکاتەوە.
داهاتی فیلمەکە دابەشبووە بەسەر ١٧٧ ملیۆن دۆلار لە بۆکس ئۆفیسی ئەمریکا و ٣١٣ ملیۆن دۆلار لە بازاڕەکانی جیهاندا.
چیرۆکی فیلمەکە جارێکی دیکە باس لە لێکۆڵەرانی بواری ڕووداوە سەرووسروشتییەکان، ئێد و لۆرین وارن، دەکات کە ڕووبەڕووی ترسناکترین دۆسیەی ژیانی پیشەیی خۆیان دەبنەوە، کاتێک خێزانێک لە ماڵە نوێیەکەیاندا تووشی هێرشی هێزێکی شەیتانی دەبن. فیلمەکە لە پاڵەوانێتی ڤێرا فارمیگا و پاتریک ویڵسنە.

