zagros news agency

‎ئێران ئامادەباشی سەدا 100 ڕادەگەیەنێت و هۆشداری لە هێرشەکانی ئەمریکا دەدات

غوڵام حوسێن موحسینی ئەژەیی، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری ئێران، پێشبینی دەکات ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هێرشە سەربازییەکانی بۆ سەر تاران دەست پێ بکاتەوە. ئەم هۆشدارییە لە کاتێکدایە کە ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردنی خولێکی نوێی دانوستان لە نێوان واشنتن و تاران لە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان بەردەوامن.

ئەمڕۆ سێشەممە، 21ـی نیسانی 2026، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری ئێران جەختی لە پێویستیی ئامادەباشییەکی تەواو بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێکی ئەگەری کردەوە و ڕایگەیاند: “ئەگەری دەستپێکردنەوەی هێرشەکان لەلایەن دوژمنەوە نەک هەر دوور نییە، بەڵکو ئەگەرێکی زۆر و بەهێزە.”

ئەژەیی ئاماژەی بەوە کرد کە دوژمنانی وڵاتەکەی پلانیان هەبووە لە ڕێگەی بەکارهێنانی هێزی سەربازی و بە ئامانجگرتنی ڕێبەری باڵا و فەرماندەکان، لە ماوەیەکی زۆر کورتدا (24 بۆ 48 کاتژمێر یان تەنها هەفتەیەک) بە ئامانجەکانیان بگەن. بەڵام وتیشی: “دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە 40 ڕۆژ، دوژمن نەگەیشتووەتە ئامانجەکانی. ڕاستە زیانی گیانیمان بەرکەوتووە، بەڵام ئەوەی ئەوان دەیانویست بەدی نەهات.”

سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری جەختی لەوە کردەوە کە سەرکەوتنی ئێران تا ئێستا بەهۆی “ئیرادەی خەڵک”ەوە بووە و ڕایگەیاند: “ئەو ئامادەباشییە 100%ـییەی باسی دەکەین، لە قۆناغی یەکەمدا پەیوەستە بە ئیرادەی ئێمەوە، چونکە ئیرادە لە سەرووی هەموو ئیمکانیات و شوێنێکەوەیە.”

هاوکات، مەهدی تەباتەبایی، بەرپرسی کاروباری ڕاگەیاندن لە نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئێران، هۆشداریی دایە ئەمریکا و ڕایگەیاند، هەر تاقیکردنەوەیەکی دووبارەی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە، تووشی هەڵەیەکی گەورەیان دەکات.

لەلایەکی دیکەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، داوای لە تاران کردووە لە دانوستانەکانی پاکستان بەردەوام بێت، بەڵام هۆشداریشی داوە کە ڕەتکردنەوەی دیالۆگ ئێران ڕووبەڕووی کێشەی بێوێنە دەکاتەوە. ترەمپ ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئۆپەراسیۆنی “Midnight Hammer” سەرکەوتوو بووە لە تێکشکاندنی چەندین دامەزراوەی هەستیاری ئێراندا.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی بەشی چوارەمی “Kung Fu Panda” زیاتر لە 500 ملیۆن دۆلارە

ART

ئاراس کۆیی بەرهەمێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

ART

داهاتی بەشی چوارەمی “John Wick” لە سینەماکاندا

ART