zagros news agency

داهاتی “Madame Web” لە سینەماکاندا

فیلمی “Madame Web” لە سینەماکاندا نمایش دەکرێت و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە لە 14ـی شوباتی 2024ـەوە لە سینەماکاندا نمایش دەکرێت و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا گەیشتووەتە 100 ملیۆن و 256 هەزار دۆلار.

داهاتی ئەم بەرهەمە لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور 43 ملیۆن و 811 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 56 ملیۆن و 444 هەزار دۆلارە.

لە دوای نمایشکردنی فیلمەکە، رووبەڕووی رەخنەی زۆر بووەوە و یەکێک لە رەخنەگران لەبارەیەوە گوتی، رەنگە خراپترین فیلمی گاڵتەجاری بێت، بینیبێتم.

هەواڵی پەیوەندیدار

دارا محەممەد عەلی بەشێک لە کارە هونەرییەکانی دەخاتەڕوو

ART

لەیدی گاگا حەوت کۆنسێرتی دیکە بۆ گەشتە هونەرییەکەی زیاد دەکات

ART

دیداری “کاریگەریی ئەدەبی زارەکی لەسەر میوزیکی کوردی” سازدەکرێت

ART